
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات، تاكو له یاری گهرِانهوهی قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیادا، له نێو یاریگای خۆیدا یاری بكات.
له‌م باره‌وه سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر (مه‌حمود عه‌زیز) له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند:”یانه‌كه‌مان له ئێستاوه هه‌وڵێكی جددی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیادا قسه بكه‌ن و بتوانن یاری گهرِانهوهی قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له نێو یاریگای خۆمان ئه‌نجام بده‌ین، هه‌رچه‌نده پێشتریش ئێمه چه‌ندین هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر وتیشی:”به‌ر له چه‌ند رۆژێك لیژنه‌یه‌كی ناوبژیوانی ئاسیایی سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له نزیكه‌وه یاریگای هه‌ولێریان بینی و پێیان سه‌یر بوو كه بۆچی یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگای خۆیدا ئه‌نجام نادرێن. جێی ئاماژه‌یه، برِِیاروایه، یاری چوونی قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له 15/9 ئه‌نجام بدرێت و یاری گهرِانهوهش رۆژی 30 هه‌مان مانگ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه : ئاژانسی په‌یامنێر
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
N.N.M.G
| 2009/7/4
| چینی:
وەرزش