
چۆپی خانمه گۆرانیبێژ بۆ جاری یه‌كه‌م ئه‌لبوومێكی گۆرانی به زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییش یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی كلیپ كرد و له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، چۆپی ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گووتی "دوای یه‌ك ساڵ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لبوومه، ئێستا له قۆناخی كۆتاییدایه، كاری موزیكیشی له وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه".
خانمی گۆرانیبێژ سه‌باره‌ت به كلیپكردنی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كه بۆ جاری یه‌كه‌مه له ئه‌زموونی هونه‌ری خۆیدا وه‌كو كچه گۆرانیبێژێكی كورد به‌رهه‌می دێنێت، رایگه‌یاند "گۆرانییه‌كم له‌م ئه‌لبوومه‌دا به‌ناوی (My Homeland) –نیشتیمانه‌كه‌م- كلیپ كردووه، ئه‌م گۆرانییه ئاواز و تێكستی گۆران بورهان موفتییه".
سامان عه‌دنان كاری وێنه‌گرتنی و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م كلیپه كردووه، ره‌وه‌ند لوقمان وه‌ك یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر كاری كردووه، كاروان زامدار به كاری مۆنتاژ و گۆران ساڵح به كار رووناكی تیایدا به‌شداران.
چۆپی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی عرفان زه‌نگه‌نه به‌رِێوه‌به‌ری كۆمپانیای "چوارچرا" كرد، كه ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كلیپه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌م لینكه كلیك بكه بۆ بینینی كلیپه‌كه.....
سه‌رچاوه : ئاژانسی په‌یامنێر
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
N.N.M.G
| 2009/7/4
| چینی:
هونەری